تەقینەوەی پاتری پاسکیلێکی کارەبایی کارەساتی لێکەوتەوە

لە رووداوێکدا لە وڵاتی بەریتانیا لە ئەنجامی تەقینەوەی پاترییەکی پاسکیلێکی کارەباییدا کەسێک گیانیلەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتەوە.

رووداوەکە دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەی کێنچ تاونی باکووری رۆژئاوای لەندەن لە کاتێکدا روویداوە پاسکیلێکی کارەبایی کراوە بە شەحنەوە، لەو کاتەدا تەقیوەتەوە و ئاگرێکی گەورە دروستبووە.

لە ئەنجامی ئاگرەکەدا پیاوی ماڵەکە گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش کە لە ماڵەکەدا ماونەتەوە توانیویانە خۆیان رزگاربکەن.

وێڕای سووتانی ماڵەکە بە تەواوی زیانێکی زۆری ماددی بەر خانووەکانی دەوروبەری کەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share