ژاپۆن لە ئەمساڵدا کەمترین لەدایکبوونی تۆمارکردووە و رێژەی بەتەمەنیان زۆرە

ژاپۆن  حەوتەمین ساڵە لەسەریەک لەدایکبوون کەمدەبێتەوە و لە ساڵی 2022 رێژەی لەدایکبوون کەمیکردووە بۆ ئاستێکی پێوانەیی، ئەمەش قەیرانی دیمۆگرافی لەو وڵآتە دروستدەکات و ژمارەی بەساڵاچووان لە هەڵکشاندایە.

رێژەی منداڵبوون لە ساڵی 2022دا ، 1.2565 منداڵ بووە، بەراورد بە نزمترین ئاستی پێشووی 1.2601 لە ساڵی 2005، کە زۆر کەمترە لە ێژەی 2.07 کە بە پێویست دادەنرێت بۆ پاراستنی سەقامگیریی دانیشتووان.

فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، راگرتنی دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوونی کردە ئەولەویەتی سەرەکیی حکومەتەکەی، بەنیازە ساڵانە 3.5 تریلیۆن یێن (25 ملیار دۆلار) بۆ چاودێریی منداڵان و رێوشوێنی دیکە تەرخان بکات بۆ پشتگیریکردنی دایک و باوکان بۆ منداڵبوون.

ئامارەکە دەڵێت، “ژمارەی گەنجان لە دەیەی داهاتوودا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەست بە دابەزین دەکات، ئەو ماوەیەی تا ئەو کاتە دوا دەرفەتمانە بۆ پێچەوانەکردنەوەی دابەزینی لەدایکبوون”.

داتاکان دەریانخستووە کە لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی تازەلەدایکبووان لە ژاپۆن بە ڕێژەی 5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 770 هەزار و 747 کەس، ئەمەش نزمترین ئاسی حەوت ساڵی رابردووە، هاوکات ژمارەی مردن بە ڕێژەی 9% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 57 هەزار و 570 هەزار کەس.

بابەتی پێشتر

دوو کەس لە شارباژێر خنکان

بابەتی دواتر

لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەرەوە زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share