لە کینیا بەهۆی وشکەساڵییەوە 200 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا یەک ژەم خۆراك دەخۆن

لە کینیا ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، بەهۆی بەردەوامی وشکەساڵییەوە نزیکەی 200 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا تەنها دەتوانن یەک ژەم خۆراك بخۆن.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، بەهۆی وشکەساڵییەوە سەدان هەزار کەس لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ئەستەم خۆراک و ئاویان دەست دەکەوێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، نزیکەی 200 هەزار کینیایی تەنها دەتوانن لە ڕۆژێکدا یەک ژەم بخۆن، بەهۆی بەدخۆراکیشەوە نۆ هەزار کەس پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاژەڵەکانیش زیانیان پێگەیشتووە، ئەو دۆخەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کینیاییەکان دروستکردووە کە بژێویان لەسەر ئاژەڵداریە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و جگه‌ له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕووی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه‌…
Total
0
Share