بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە کەسێک کوژرا

لە ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

شەڕەکە شەوی رابردوو لە ناوچەی تەیناڵ روویداوە، لەسەر کێشەی زەوی و زار ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە.

لەئەنجامی دروستبوونی شەڕەتەقە، کەسێک کە ئەندامی یەکێک لەو دوو خێزانەیە گوللـەی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەسەر هەمان کێشە، پێشتر چەند جارێک شەڕ و ناکۆکی لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی…
Total
0
Share