قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پڕۆژە‌یاسای كار-ی پە‌سە‌ندكرد. یاسایە‌كی گرنگ و سەردەمییانەیە کە ئابوری و بازاڕ و کەرتی تایبەت زیاتر دەبووژێنێتەوە.‌

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختدەكاتەوە كە “لەم یاسایەدا مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە و یەکسانیی ڕەگەزی لەبەرچاوگیراوە و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی گرێبەستی کار و کاتەکانی كارکردن و مۆڵەت وەرگرتن، بە تایبەتیش مافی نەوجەوانان و ژنان ڕێکخراوەتەوە”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “خۆشحاڵم كە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئە‌م ئە‌ركە‌ی خستە‌ سە‌رشانی بەندە و تیمێکی وەزاری. لێرەوە سوپاسی ئۆفیسی سەرۆکی حکومەت و هەردوو وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و پلاندانان دەکەم کە هاوکار و پشتیوانمان بوون لە ئامادەکردنی یاساکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی…
Total
0
Share