‎‎پشووی ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکان درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، پشووی ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکان تا 10 ی کانوونی یەکەم درێژکرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندان، ئەوانەی خەڵکی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 ن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، تا 10 ی کانوونی یەکەم درێژدەکرێتەوە.

 

ئاشکراشیکرد، ئامانج لە درێژکردنەوەی پشووەکە بۆ ئەوەیە فۆڕمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕبکەنەوە.

 

لەدوای تەواوکردنی فۆڕمی یەکەم کە لە رۆژانی 20 و 21 ی مانگ پشتراست دەکرێنەوە، قۆناغێکی دیکە دەست پێدەکات کە پرسیار و زانیاری زیاتری تێدایە و پێویستە لەو کاتەی بژمێرەکان سەردانی خێزانەکان دەکەنەوە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە و هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانەکەیانی لابێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕبکەنەوە، بۆیە رێگە بەو کەسانەش دەدرێت لە ناوچەکانیان بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر پیرمام ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر پیرمام ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە”. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە…
Total
0
Share