ڕۆدیگێری بەرگریکاری یانەى ڕیاڵ مەدرید توشی پێکان بوو
ڕۆدیگێر لە کاتی ڕاهێنانەکاندا ئەژنۆی سوڕاوە و دەستبەجێ دوورخراوەتەوە.
ڕۆدێگیر چوارەم یاریزانی یانەى ڕیاڵ مەدریدە کە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتۆتەوە.
پێشتر هەریەک لە یاریزانان ئاردا گولەر و سیبایۆس و مێندی بەهۆی پێکانەوە لە یاریی کردن دوورکەوتونەتەوە.
پشکنینە سەرەتاییەکان باش ناڵێن لەسەر ئەو دۆخە و ئەگەر زۆرە نزیکەى مانگێک دووربکەوێتەوە.