مۆرینیۆ بۆ فرێدکینزەکان: دیبالام دەوێت

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، ڕاهێنەری یانەی ڕۆما داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە گرێبەست پێشکەشی پاولۆ دیبالا بکەن.

دیبالا بەفەرمی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس کۆتاییهاتووە، گرێبەستی یاریزانەکە نوێ نەکراوەتەوە و لە هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ڕۆژنامەی “لا ڕیپوبلیکا”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، مۆرینیۆ داوای لە خێزانی فرێدکینزی خاوەنی “جێلاڕۆسی” کردووە، هەوڵ بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بدەن، بەتایبەتیش پەیوەندی بە یاریزانەکەوە کردووە.

ڕۆژنامەکانی کۆرێری دێلۆ سپۆرت و ئاژانسی ئەنسا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە فرانچیسکۆ تۆتی ئەفسانەی ڕۆما زۆر سەرسامە بە دیبالا، ئەو کەسایەتییەش یەکێکی دیکەیە لەوانەی داوای کڕینی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەیان لە خێزانی فرێدکینز کردووە.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەکانی پوتین هیچ کاریگەرییەکی نەبوو

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دەستەبەربكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share