نێیمار هۆکاری شکستی گواستنەوەی مباپێیە بۆ ڕیاڵ مەدرید

کەیسی گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاڵۆزبووە، سەرچاوەکان هۆکاری شکستی هەوڵەکان بۆ نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی دەگەڕێننەوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی و چەندین سەرچاوەی فەرەنسی ئاشکرایانکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا نێیمار بە چەندین مەرج و داواکارییەوە بۆندەکەی تاوەکو 2025 لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێکردووەتەوە.

یەکێک لەو مەرجانەی ناسڕ خلێفی خاوەن و سەرۆکی یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا پێی قایلبووە، بەردەوامبوون، یاخود مسۆگەرکردنی مانەوەی مباپێیە تاوەکو 2025 لە پاریس، بەم هۆیەوە سەرۆکایەتی پاریس هەموو هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدریدی بلۆککردووە، بەوپێیەی لە ئەگەری لەدەستدانی مباپێ، نێیماریش لەتوانایدا دەبێت بیر لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی و یاریکردن بۆ یانەیەکی دیکە بکاتەوە.

سەرباری هەموو ئەمانە، مباپێ لە کۆتا چاوپێکەوتندا بە ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، داهاتووی لەدەستی خۆیدایە و ناشزانێت چی ڕوودەدات، واتا دەرگای بەڕووی یانەی شاهانەدا دانەخستووە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر سێ نوێنەری پەیەدە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

دووبەرەكی لە نێوان یاریزانانی فەرەنسا دروستبووە و مباپێ توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share