دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی زیاد جەبار کۆدەبێتەوە، کە سکاڵاکە تایبەتە بە یەک بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
بڕیاروایە رۆژی یەکشەممە شەشی ئەم مانگە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی ژمارەیەک سکاڵای یاسایی بکات، کە یەکێکیان سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
زیاد جەبار سکاڵای لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە و داوا دەکات، دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی (یەک و نۆ و 15 و 22 و 36)، لە یاسای هەڵبژارنەکانی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دابنێت.
ماددەی یەکی یاسای هەڵبژارنەکانی هەرێم ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بە 111 کورسی دیاری کردووە، هەروەها ماددەی نۆ، هەرێمی کوردستانی وەک یەک بازنەی هەڵبژاردن دیاری کردووە، هەروەها ماددە 15 تایبەتە بە تۆماری دەنگدەران و ماددەی 22 لیستی پاڵێوراوی قەوارە سیاسییەکان، ماددەی 36 تایبەتە بە کورسیی پێکهاتەکان.
بابەتی پەیوەندیدار
بایدن: وەڵامدانەوەکانمان بەردەوام دەبن
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، “وەڵامدانەوەکانمان لەو کات و شوێنانەی هەڵیدەبژێرین بەردەوام دەبن”. جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر…
ئەو كارمەندەی ئێف بی ئای كە سەدام-ی دەستگیركرد بە جەڵتەی دڵ مرد
ئەو كارمەندەی ئێف بی ئای كە سەدام-ی دەستگیركرد و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرد بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. ڕۆژنامەی…
تەندروستیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەندرێت
وهزارهتی تهندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك له ئێستادا نیه بۆ جێبهجێكردنی قهدهغهی هاتوچۆ ئەوەشی باسدەكرێت دوورە لەڕاستییەوە. روبی…
پەرلەمانتارێک: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە مووچەی فەرمانبەران 30% دابەزیوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکان لە نرخی دۆلاردا کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەبووە و ئەو کاریگەرییەش…