كۆمسیۆن وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییە سیاسییەكانی درێژكردەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییەكانی بۆ 6ی ئابی داهاتوو دواخست و دەڵێت، وادەكە دواین درێژكردنەوە دەبێت.

جومانە غلای، وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری درێژكردنەوەی وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییە سیاسییەكانی داوە تا یەكشەممەی داهاتوو 6ی ئاب.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری جومانە ئەوەشی وت، “ئەم درێژكردنەوەیە كۆتاییە و بۆ رەخساندنی بواری فراوانترە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو”.

ئەمڕۆ دوا وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بوو، بەر لەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی بدرێت.

بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، جگە لە شارەكانی هەرێم، بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلینا رۆمانۆسكی: ئەمریكا پابەندە بە هاوكاریی عێراق لە “ئەركە قورسەكاندا”

باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەندبوونی وڵاتەكەی بە هاوكاریكردنی عێراق لە ئەركە قورسەكاندا دووپاتدەكاتەوە. ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا…
Total
0
Share