ئاگرێکی گەورە لە کەربەلا کەوتەوە و قوربانی لێکەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بینایەکی کۆنی نزیک هەردوو حەرەمی کەربەلا کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە بینایەکی کۆنی نزیک هەردوو حەرەمی کەربەلا کەوتووەتەوە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “بریندارەکان بەهۆی دووکەڵەوە تووشی هەناسەتوندی بوون و گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە”.

لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بەڵام نەتوانراوە بە تەواوی کۆنتڕۆڵبکرێت.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

ئاگرەکەی چیای شێرکوژ سەریهەڵدایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share