هەولێر.. لە رووداوێكی تەقەكردندا كەسێك كوژرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بەرامبەر نەخۆشخانەی شار تەقە لە هاوڵاتییەك كرا و كوژرا.

راشیگەیاند، رووداوەكە بەرامبەر نەخۆشخانەی شار و نزیك شەقامی 60 مەتریی بووە و دەستدرێژی گوللە لە كەسێك كراوە و تائێستا وردەكاریی رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواودەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار- دەربەندیخان تەواودەکرێت”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند،…
Total
0
Share