برایتۆن داوای “ئاڵوگۆڕ” لە چێڵسی دەکات

تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی نەیانتوانیوە گرێبەستی مۆیزس کایسیدۆ یەکلاییبکەنەوە، یانەی برایتۆن-یش پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانەکە دەکات.

چێڵسی زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵە بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی مۆیزس کایسیدۆی ئیکوادۆری و ناوەندی یانەی برایتۆن ئالبیۆن، گرێبەستێکیان بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند پێشکەشکردووە و بەڕێوەبەرانی یانەی کڕیار ڕەتیانکردووەتەوە.

ڕۆبێرتۆ دی زێربیی ڕاهێنەری برایتۆن لە “پرێس کۆنفرانس”ێکدا دەڵێت، “سەرۆکی یانە پێیوتم، ئەگەر پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو ڕوونەدات کایسیدۆ لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت، لە ڕاستیدا قورسە یاریزانێکمان بەو کوالێتییە دەستبکەوێت.”

بەگوێرەی زانیارییەکانی “تریبونا”، بەڕێوەبەرانی برایتۆن ئامادەن دەستبەرداری کایسیدۆ ببن بە تێچووی 30 ملیۆن، بەو مەرجەی چێڵسی ڕەزامەندی نیشانبدات لەگەڵ ئەو بڕەدا لیڤی کۆلویڵی ئەستێرەی لاو و سەنتەری بەرگریی-یان پێشکەشبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share