وەرزی داهاتوو گۆڕانکارییەکی گەورە لە ڕیاڵ مەدرید ڕوودەدات

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەستبەرداری ئێدین هازارد دەبێت، ڤینیسیۆز جونیۆر ژمارەی درێسەکەی وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی هیچ سوودێک بە پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بگەیەنێت، لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 یانەی شاهانەی مەدرید دەستبەرداری ئێدین هازاردی بەلجیکی دەبێت.

لە بەرامبەردا، درێسی ژمارە (7)ی ئەفسانەیی دەبەخشرێت بە ڤینیسیۆز جونیۆر، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکەی “سێلیساو” چەند مانگێک لەمەوبەر داوای ئەو ژمارەیەی کردووە.

“ڤینی” لە ئێستادا درێسی ژمارە (20)ی پۆشیوە، بووەتە گۆڵکار و ئەستێرەی یەکەمی پێکهاتەی “لۆس بلانکۆس”، بەپێی ڕێسا ناوخۆییەکانی “لۆس بلانکۆس”، یاریزانی یەکەمی یانە دەبێت ژمارە (7) بپۆشێت، پێشتریش هەمان ژمارە بە کریستیانۆ، ڕائول بەخشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

ئەنجیلیک کیربەر، ئیما ڕادوکانو، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا ویڵز بردنەوەیان تۆمارکرد، لەبەرامبەردا کارۆلینا پیلیسکۆڤای چیکی و گاربینی…
Total
0
Share