بانکی ناوەندی دوو بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەرکرد

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندی عێراق دوو بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەرکرد و داواش لە بانکەکان دەکات پابەندبن پێوەی دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکان بکەن.

لە دوای دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەهۆی سزادانی ژمارەیەک بانکی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا کۆکردنەوەی سەرجەم زەمانەتنامە نەختینیەکان ته‌نها بە دراوی دینار دەبێت بە تایبەتی بۆ قەرزی ناوخۆ و که‌فاله‌ بانکیه‌کان وگره‌نتی نامەی بانکی (خطابات الضمان)  ی دەرچوو لە بەرژەوەندی سوودمەندان (حکومی و تایبەت)، تەنانەت  ئەگەر بە دراوی دۆلاریش بێت و بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراویش بێت.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، پێدانی بڕە پارەی نووسراوەکانی گەرەنتی نامه‌  (خطابات الضمان) لە کاتی دەستبەسەرداگرتندا تەنها بە دیناری عێراقی دەبێت و بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌بێت.

بانکی ناوەندی عێراق داوا لەسەرجەم بانکە رێگەپێدراوەکان دەکات دەست بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی بڕیارەکە بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: داتاکانی هەرێم دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە تەرازووی پێداچوونەوەدا دەرکەوتووە، داتاکانی هەرێمی کوردستان راست نین. ئەندامەکەی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشیی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی پەیوەندار بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک…
Total
0
Share