خالید شوانی: هەواڵی خۆشم پێیە بۆ كەركوكییەكان

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی بەعسی رووخاوی دەركرد كە تایبەت بە زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك و بەپێی پڕۆژەیاساكەش نۆ بڕیار لەبارەی زەوییەكان هەڵدەوەشێنەوە كە لە ساڵی 1976ەوە زەویی كورد و توركمانیان پێ داگیر دەكرێن”.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەواڵی خۆشم بۆ كەركوكییەكان و جووتیارانی كورد لە ناوچە دابڕێندراوەكان پێیە كە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی بەعسی رووخاوی دەركرا كە تایبەت بە زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك و بەپێی پڕۆژەیاساكەش نۆ بڕیار لەبارەی زەوییەكان هەڵدەوەشێنەوە كە لە ساڵی 1976ەوە زەویی كورد و توركمانیان پێ داگێردەكرێن”.

راشیگەیاند، “پێشتر ئەو پڕۆژەیاسایە لەلایەن هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە خرابووە كارنامەی حكومەتەوە و لە ماوەی رابردوودا زۆرترین گفتوگۆی لەسەر كراوە و سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەم كە پشتیوانی پڕۆژەیاساكە بووە و هیوادارم لە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی پێویست بهێنێت كە بەشێوەیەك پڕۆژەیاساكە ئامادەكراوە هیچ زیانێك بە پێكهاتەكانی دیكەش ناگەیەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ هێڵێکی دیکەی ئاسمانیی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share