هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەینەوە لینكی گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەكۆمپانیا رێگاپێدراوەكان بۆ بەڕێوبەرایەتیمان كراوەتەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هاوڵاتییان دەتوانن گرێبەستی تۆماركردنی یەكەمجار (ژمارەی كاتی) بۆ ئۆتۆمبیلەكانیان ئەنجامبدەن لە بەڕێوەبەرایەتیمان و كاریان بۆ دەكرێت لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەهۆی راگرتنی خەرجییەکانمان هیچ بڵاوکراوەیەکمان نابێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگیرانی خەرجییەکانیان هیچ بڵاوکراوەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر…
Total
0
Share