کاکەڕەش سدیق: پارتی بڕوای بە پرسی نەتەوایەتی نییە

کاکەڕەش سدیق رایگەیاند، پارتی بڕوای بە پرسی نەتەوایەتی نییە و ئەوەی کردووشیەتی رووکەشی بووە و بۆ راگەیاندن بووە.

کاکەرەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، “قەناعەتم بەوە نییە پارتی بڕوای بە پرسی نەتەوایەتی هەبێت، هەندێک شتی کردووە تەنها بۆ راگەیاندن بووە و رووکەشی بووە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پارتی هیچ خەباتێکی بۆ پرسی نەتەوایەتی نەکردووە، کاتێک پێشمەرگە لە کەرکوک بوو و دژی داعش شەڕی دەکرد، مەسعود بارزانی لە لێدوانێکدا وتی، ئیتر پێویستمان بە ماددەی 140 نییە، ئەوە بوو لایەنە عێراقییەکانیش ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە و ماددەکەیان راگرت بە هەموو شێوەیەک”.

 

بابەتی پێشتر

کچێکی بەرەگەز عەرەب لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بەدوای (60) ملیۆندا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share