شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئامادەین رۆحمان فیدا بكەین لە پێناو هەرێمی كوردستاندا، بەڵام لە لایەكی دیكەشەوە کەسانێک هەن میللەتێك ئەڕوتێننەوە، بۆ ئەوەی كوڕەكەی سواری ئەسپێكی نیو ملیۆن دۆلاری ببێت.
راشیگەیاند، ئێستا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكدا كەس نازانێت مووچە دەدرێت یاخودنا.
ئاشكراشیكرد، ئێستا حكومەتێكی گەندەڵ لە بەغداد لێپێچینەوە لە حكومەتێکی گەندەڵتر لە هەرێمی كوردستان دەكات.