ئاسایش دەستیبەسەر كۆگایەكی هەڵگرتنی خۆراك لە شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، دەستیبەسەر كۆگایەكی هەڵگرتنی خۆراك لە شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵدا گرت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە و دەستكەوتنی زانیاری، هێزەكانی ئاسایشی شارەزوور توانیان رێگری بكەن لە ساغكردنەوەی بڕێكی زۆر لە خۆراكی ماوە بەسەرچوو.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە، لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی هێزەكانی ئاسایش بە مەبەستی سەلامەتی هاوڵاتییان و ئاسایشی ئابوری و ڕێگریكردن لەو خۆراكانەی كە زیان بە تەندروستیی هاوڵاتییان دەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە 6ی تەمموزدا توانرا زیاتر لە سێ تۆن خۆراك، پێكهاتبوو لە (برنج، ڕۆن، شەكر و دۆشاو) كە بەشێوەیەكی نەشیاو لە شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ( گەوڕ)دا عەمباركرابوون دەستیبەسەردا بگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تۆمەتبارێك بەناوی ( م، ف، ص )دەستگیركرا كە بە نیازی ساغكردنەوەی بووە لە بازاڕدا و لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێتكراوەكانی بڵاوكردەوە

راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشكراوەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی راگەیاند. خیسوس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی…
Total
0
Share