بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە هەولێر پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوون، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار و دادپەروەربووە کە بتوانێت لە ئاست داواکاری و خواستی هەموواندابێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر نەک لێکترازان، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش هەموو هەوڵێکمانداوە و ناشمانەوێت لە دەرەوەی ئەم بەها باڵایانە هەنگاوێک بنێین کە دواتر بە زیان بۆ گەلەکەمان بشکێتەوە، چونکە بە دڵنیاییەوە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە دەبێت رەنگبداتەوە لە حکومەتی داهاتوودا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراق کرایەوە و سەرۆک بافڵ وتی، خەمی ئێمە لە بەغداد خەمی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەهێزی یەکێتی لە بەغداد بەهێزی پێگەی کورد و پاراستنی مافە رەواکانی گەلەکەمانە.
بابەتی پەیوەندیدار
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە…
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: تا ئێستا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن رانەگەیەندراوە. سامان سیوەیلی وتەبێژی…
نرخی مریشك بەرزبووەوە
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك…
کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و کەشوهەوا ناجێگیردەبێت
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ناسەقامگیرییەک لە کەشوهەوا روودەدات و بارانبارین زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی…