بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی كارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکانی بۆ مانگی 12 دیاریكرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا، بۆ مانگی کانوونی یەکەم، نرخی ههر كاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یهك ئهمپێر 45 دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە، كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە مۆلیدەی ستییەکانیش، کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی کانوونی یەکەم، بریتییە لە 287 دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 270 دینارە.