لە دوو ناوچەی هەرێم پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و بەیانی، لە سبەینێدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە دوو ناوچەش دەگەنە 50 پلە و بەرزتر.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 49 پلەی سەدییە و لە کەرکوک 48 پلە و لە هەڵيبجە 45 پلە، هەولێر 44 پلە، دهۆک 42 پلە و لە سلێمانی 41 پلە دەبێت.

بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما بە 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 51 پلە و لە کەرکوکیش 50 پلە، هەروەها لە هەڵەبجە 46 پلە، هەولێر 45 پلە، دهۆک 44 پلە و لە سلێمانی 43 پلەی سەدی تۆماردەکرێت.

هەروەها کەشناسیی عێراق ئاشکرایکرد کە سبەینێ لە 15 پارێزگای وڵاتدا بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45 پلەی سەدی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک…
Total
0
Share