هاتوچۆی شارباژێڕ بۆ شۆفێران: لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغی دروستبووە

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغی دروستبووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ دەڵێت، لەئێستادا لۆد و قەرەباڵغی لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو دروستبووە و داوا لە شۆفێران دەکات، رێگەی سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربھێنن.

ساڵانە بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان و قوربانەوە، گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکان و بەتایبەتیش ناوەڕاست و خوارووی عێراق، روو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share