لە هەولێر بوومەلەرزە روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.3 پلە بە پێوەری رێختەر لە شاری هەولێر روویدا.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.3 پلە بە قووڵایی 5. كیلۆمەتر لە هەولێر روویداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، چەقی بوومەلەرزە 30 كیلۆمەتر لە باكووری شاری هەولێرەوە بووە كە بەشێك لە هاوڵاتییان هەستیان پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتەكانی خراپ بەكارهێناوە.. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری ‏دەستبەسەركرا

بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری لە ‏گەرمیان دەستگیرکرا، دۆسیەكەی پەیوەندیی بە دروستكردنی مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەكەوە…
Total
0
Share