پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “هەولێر    :45 پلەى سیلیزى، سلێمانی:44 پلەى سیلیزى، دهۆک:44 پلەى سیلیزى، کەرکوک:47 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:46 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران :32 پلەى سیلیزى، زاخۆ:45 پلەى سیلیزى، سۆران:44 پلەى سیلیزى، گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

گەر ئاو چووە گوێتەوە چۆن چارەسەری دەکەیت؟

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share