عادل حەسەن: 70-80% ی خوێندنگەکانی سلێمانی بایکۆتیان کردووە

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان لە سلێمانی – فۆتۆ، ئەرشیڤ

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، 70-80% ی خوێندنگەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.

عادل حەسەن نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە کەوتووە 70-80% ی خوێندنگەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەوانەی دەوامیش دەکەن بە زۆری ئامادەییەکانن یان تەنها وانە بە قۆناغی 12 دەڵێنەوە.

وتیشی، ئێمە وەک مامۆستایانی ناڕازی کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین و هەنگاوەکانی داهاتوومان لە دژی ئەم زوڵمەی لێمان دەکرێت دەخەینەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: هەر بریکارێک هەزار و 750 دیناری لە هاوڵاتییان وەرگرتبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

مەحمود سەنگاوی: بەهیوام لە دووەمین دیداری یەکێتیدا لێکتێگەشتن و پێشنیاری گونجاو گەڵاڵە کرابێت

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئامادەنەبوونی مەحمود سەنگاوی لە دووەمین دیداری یەکێتی بەهۆی گەشتکردنییەوە بووە”.…
Total
0
Share