قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له 150 شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانیش توانراوه تا راده‌یه‌كی زۆر رێگری له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له شه‌قامه‌كان بكرێت.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، “به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی تونیومانه ئه‌و خشته‌ی كاركردنه‌ی پێشتر بۆ كاری لیژنه‌كان له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا دانرابوو به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامبده‌ین، هه‌موو ئه‌و چێشتخانه و ریستۆرانت و شوێنانه‌ی هاوڵاتییان و میوانان و گه‌شتیارانی شاره‌كه رووی لێده‌كه‌ن به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه كه 150 شوێن بووه و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی لیژنه‌كانه‌وه رێنمایی پێویست كراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی نه‌كه‌ن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربوون، به سوپاسه‌وه و به‌هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیان زیاتر له 90% ـی مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌شی دیاری كرابوو ئاژه‌ڵی تێدا بفرۆشرێت، رێگری له‌سه‌ربڕینی نایاسایی و ناته‌ندروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌دا بگیرێت كه له پیشه‌كه‌دا به‌كاریده‌هێنن”.
رێکان جەمال ئاشکراشیکرد، “له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، لیژنه‌كان ته‌نها 43 پسوڵەی ئامادەبوون و 12 پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان تۆماركردووه، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنمایه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، پێنج شوێن داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه تونده‌كان ده‌كرێنه‌وه”.
هاوکات هۆشداریشیدا، مه‌ترسییه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته هاوڵاتییان له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستییان په‌یڕه‌وی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان بكه‌ن”.