شەوی رابردوو تەقە لە ماڵی مامۆستایەک کرا

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی لەتیف ئاوای شاری کەرکوک تەقە لە ماڵی مامۆستایەک کرا و تەقەکەرەکان نەناسراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بە دیاریکراوی کاژمێر 12:55 خولەک روویداوە و لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەوە دەستڕێژی گوللـە لە ماڵەکە کراوە.

ئەو مامۆستایەی تەقە لە ماڵەکەی کراوە لە قوتابخانەی دایک مامۆستایە و گوللـە بەر بەشێکی خانووەکەیان و ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.

لە رووداوەکەدا جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانیی نەبووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
Total
0
Share