ئاگرەكەی سنووری ماوەت كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەی بە هۆكارێكی نادیار لە گوندێكی سنووری ماوەت كەوتەوە لەلایەن تیمە جیاجیاكانەوە كۆنتڕۆڵكرا.

دوێنێ بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنووری گوندی (دۆڵ بێشك )ی شارباژێڕ کەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت و بنکەی گاپێڵۆن گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر کە ماوەی (24) کاتژمێری خایاند، بە هاوکاری بەرگریی شارستانیی ماوەت و خەڵکی گوندەكە توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی (450) دۆنم لە پوش، پاوان و دارستان، هەروەها سووتانی (20) دۆنم ڕەز و باخی هاوڵاتیان، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن. عەمید…
Total
0
Share