رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و چوار کەس برینداربوون

لەناو شاری کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەناو شاری کەلار لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، بەهۆی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و چوار کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی متسیۆبۆشی لانسەر و جێب واز روویداوە و سەرجەم بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی جێبەکە بوون.

دوای رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share