شەپۆلێكی دیكەی تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە و هەورەبروسكە هەرێم دەگرێتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە كەشوهەوای ناسەقامگیر دووبارە دەگەڕێتەوە ناوچەكەمان شەپۆلێكی دیكەی تاوەبارانی بەخووڕ و هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزە بەشێكی زۆر لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەپلە یەك كاریگەری لەسەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكووری خۆرهەڵات دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەسبەینێوە تاوەكو 15ی ئەم مانگە شەپۆلێكی تاوەبارانی بەهاری پچڕپچڕ روو لە بەشێكی زۆر لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی دەكات هەتا درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەرهەینی بەردەوامدەبێت.
باسی لەوەش كردووە، لە ماوەی ئەو 96 كاتژمێرە كەشە ناسەقامگیرە ئەگەری دروستبوونی هەوری كەڵەكەبووی باراناوی و هەورەبروسكەی بەهێز هەیە بارانبارین بە بڕی جیاواز شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت پێشبینیدەكرێت ناوچە شاخاوییەكانی باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم بەتایبەت ناوچەشاخاوییەكانی دهۆك بەپلەیەك زۆرترین بڕی بارانی لێببارێت لە نێوان 25 – 40 ملم بارانی لێبارێت بە پلە دوو ناوچەشاخاوییەكانی هەولێر و ئیدارەی سۆران بە پلە دوو سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و هەولێر و كەركوك و گەرمیانیش بگرێتەوە کە ئەگەری تاوەباران هەورە بروسكە هەیە.

باسی لەوەش كردووە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە كاریگەریی شەپۆلەكە فراوانتردەبێت بەتایبەت چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورەبروسكەی بەهێز بەشێكی زۆر لە ناوچە جیاوازەكانی دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین…
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لە شەویشدا بێت بەنزینەكە دابەشدەكرێت.…
Total
0
Share