کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خێرایی با زیاددەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت خێراى با 15 – 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و باشووری خۆرئاوای هەرێم، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2-3) پلە  بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمڕۆ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share