سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی ئێمەشە.

عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئاینی ئیسلام هەمیشە داکۆکیی لە پێکەوەژیان کردووەتەوە و خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان، تەواوی پێکهاتەکان وەک برا لەگەڵ یەکتر دەژین.

پیرۆزباییشی لە کریستیانەکانی کوردستان کرد بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و ئاماژەی بەوەدا، حەزرەتی عیسا یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا و ئێمە باوەڕمان پێیەتی و بە برای پێغەمبەری خۆمانی دەزانین، چونکە هەموو پێغەمبەران برای یەکن، بۆیە خۆشحاڵی دەربڕین بەبۆنەی لەدایکبوونی هەر پێغەمبەرێکەوە، جێگەی شانازی و ئاساییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: کلیلی ماڵێکی ئاوەدان پێشکەش بەو دوو خوێندکارە کرا کە ماڵەکەیان سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کلیلی ماڵێکی ئاوەدان پێشکەش بەو دوو خوێندکارە…
Total
0
Share