بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی یەكێتی سەردانی گردەی زەرگەتەی لە سلێمانی كرد و لەلایەن مستەفا سەید قادر و بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیكران.
وەكو ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان كە لە كۆبوونەوەكەدا بەشداربوو راگەیاند، سەردانێكی دۆستانە بوو بۆ توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و لەسەر هەندێك پرسی هەنووكەیی قسەو باس و گفتوگۆمان كرد، هەوڵێك بوو بۆ نزیككردنەوەی بیروڕاكان لە یەكتری.