تەنها یەک بژاردە لەبەردەم لوکاکو-دا ماوە

ڕومێلو لوکاکوی بەلجیکی دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوامبێت، بەڵام یانە گەورەکان گرنگی پێنادەن.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی چێڵسی خواستی لەسەر گەڕانەوەی ڕومێلۆ لوکاکو نییە و ئینتەر میلانیش توانای تەرخاکردنی مووچە و تێچووی گواستنەوەکەی نییە، هەردوو یانەکەش بە نافەرمی خۆیان لە زەبەلاحەکەی بەلجیکا بێبەری کردووە.

لوکاکو بەڵێنی بە بەرپرسانی ئینتەر داوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە نەکات، لە ئێستاشدا هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نەماوە تەنها یانەی هیلالی سعوودی نەبێت کە گرێبەستێکی بەهێزیان بۆ ماوەی سێ وەرز و مووچەی ساڵانەی (30 ملیۆن یورۆ) پێشکەشکردووە.

لوکاکو تەمەنی گەیشتووەتە (30) ساڵ و لەڕووی جەستەییەوە وەک پێشوو نەماوە، یانە گەورەکانی ئەوروپا نایانەوێت لەو بارودۆخەدا گرێبەستی گەورەی پێشکەش بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌مدا،…
Total
0
Share