پێرێز و لاپۆرتا و ئانێلی ساڵی 2022 گۆمەکە دەشڵەقێنن

دامەزرێنەرانی خولی سوپەری ئەوروپی هێشتا لە بیرۆکەکەیان پەشیمان نەبوونەتەوە، بڕیاریانداوە ساڵی 2022 بەفەرمی دەستپێکی خولەکە ڕابگەیەنن.

ڕۆژنامەی “فاینانشاڵ تایمز” لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی نزیک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە و یوڤانتۆسەوە بڵاویکردووەتەوە، کە سەرۆکایەتی هەرسێ یانە لە کۆتا مانگی ساڵی 2021 کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی خولی سوپەری ئەوروپی و سازکردنی ئەو بۆنە وەرزشییە گەورەیە ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەدا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی “دەبێت خولەکە سازبکەن”.

بەپێی سەرچاوەکە، سەرباری کشانەوەی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا و دژایەتیکردنیان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و هەروەها ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپاوە، بەڵام فلۆرنتینۆ پێرێز و خوان لاپۆرتا و ئەندریا ئانێلی کۆڵیاننەداوە و ڕێگەچارەی یاسایی و وەرزشیی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ سازکردنی پاڵەوانێتی خەونەکان، کە لە بەشداریکردنی چەندین یانەی ئاست مامناوەند و بچووکی ئەوروپی لە خولەکەدا خۆی دەبینێتەوە.

بەبڕیاری سێ سەرۆکە یاخیبووەکە، لە ساڵی 2022 دەستپێک و دامەزراندنی خولەکە ڕادەگەیەنن، لەڕووی وەرزشیشەوە 20 یانە کۆدەکەنەوە و دابەشیان دەکەن بەسەر دوو کۆمەڵەی (10) یانەییدا، لەهەر کۆمەڵەیەک بە سیستمی چوون و گەڕانەوە یاریدەکەن، لەکۆتاییدا هەشت یانە سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، لەکۆتاییشدا یەکێکیان دەبێتە پاڵەوان.

لەڕووی داراییەوە، یانە بەشدارەکان لە خولی سوپەر چوار هێندەی یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ داهاتیان دەبێت، ئەوەش دەرگای بەشداریکردن بەڕووی چەندین یانەدا کردووەتەوە، زۆرینە پێیانوایە بە بەشداریکردنیان لە قەیرانی دارایی ڕزگاریان دەبێت.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە کەرکوک ئەو تابلۆیانەی زمانی کوردییان لەسەرنەبوو لابران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.…
Total
0
Share