ڕاهێنەری بایرن بەختەوەرنییە و ڕۆمەنیگە یەکێکە لە هۆکارەکان

هانزی فلیک ئەگەر هەیە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە بایرن میونشن بکات

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەم وەرزەدا هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو نەبووە، بەهۆی هەندێک لە کێشە وەرزشیی و کارگێرییەکانەوە ئاستیان دابەزینی پێوەدیاربووە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، هانزی دیتەر فلیکی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن لە وەرزی رابردوو تاوەکو ئەم وەرزە کێشەی کارگێڕی لەگەڵ حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوبەری وەرزشیی هەبووە، تەنانەت بەڕێوبەرەکە هێندە نزیکبووە لە پێکهاتەکەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ یاریزانان بەهێزتربوون.

لە کاتێکدا شکستەکان دەخرێتە ئەستۆی فلیک و لە چنینەوەی نازناوەکان سەدان لێکدانەوە بۆ ڕۆڵی ستافی وەرزشیی دەکرێت.

کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە و هانزی فلیک

بەپێی سەرچاوەکە، لە ڕابردوودا ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشووی یانە پاڵپشتی فلیک بووە، بەڵام لە پێگەکەیدا نەماوە، لە ئێستاشدا کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکار پاڵپشت و هاوکاری بووە و بەردەوام تاووتوێی پلانەکانیان کردووە، بەڵام ئەم کەسایەتیەش لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاواییدەکات و میراتی ئیدارەی باڤاری بۆ ئۆلیڤەر کان و هاوەڵانی بەجێدەهێڵێت.

بێلد سپۆرت نوسیویەتی، ” وازهێنانی ڕۆمەنیگە یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ دوورکەوتنەوەی فلیک و کارنەکردنی، بەڵکو ئەگەرێکی بەهێزە ڕاهێنەرەکەش لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی هەیە”.

بابەتی پێشتر

شاندێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم سەردانی توركیا دەكات

بابەتی دواتر

خانمە پیرەکە چاوەڕێی کەوتنی زێدانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share