مینحەکەی عێراق رۆژنامەنووسانی هەرێم ناگرێتەوە

سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگەیاند، ئەو مینحەیەی بڕیارە بدرێت بە رۆژنامەنووسانی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە تۆڕی میدیای ئێستا راگەیاند، “ساڵانە حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک لە نێوان ملیۆنێک بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینار وەک مینحە دەدات بە رۆژنامەنووسان، ئەمە تا ئێستا هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە، لە راستیدا ئێمە ویستمان لینکێک دروست بکەین بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام نەقیبی سەندیکا رازی نەبوو”.

کاروان ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد، “سەندیکای رۆژنامەنووسان خۆیان مینحەی لە ساڵی 2014 سلێمانیان بڕیوە، ناچار ویستمان پەنابەرینە بەر بەغداد بەوەش رازی نەبوون و وتیان شکاتتان لێدەکەین، جگە لەوەش نە رێگەدەدەن چالاکییەک ئەنجامبدەین نە رێگە دەدەن پەیوەندی دروست بکەین”.

باسیلەوەشکرد، “ساڵی رابردوو پەیوەندیمان لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران دروستکرد، 20 رۆژنامەنووسمان بۆ راهێنان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران برد، میدیاکانی پارتی کۆمەڵێک تۆمەتیان خستە پاڵمان بە ناچاری داوای یاساییمان لە دژیان تۆمارکرد”.

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاشکراشیکرد، “رۆژنامەنووسانی عێراق کۆمەڵێک ئیمتیازایان هەیە، لێرە لە رابردوودا کۆمەڵێک ئیمتیازات هەبوو ئێستا بەشێکیان نەماون، پێشتر ویستمان یەکەی نیشتەجێبوون بۆ رۆژنامەنووسان دروست بکەین، ئەو رۆژەی بڕیار بوو گرێبەستەکە واژۆ بکەین لە هەولێرەوە رێگریمان لێکرا”.

بابەتی پێشتر

تەنها یەک بژاردە لەبەردەم لوکاکو-دا ماوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share