تەرمی کچێک بە سوتاوی لە سلێمانی دۆزراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تەرمی کچێک لە گەڕەکی (عەزیز ئاوا) دۆزراوەتەوە کە، ئاسەواری سوتاوی بە جەستەیەوە دیارە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، کچەکە تەمەنی لە نزیک 35 ساڵ دەچێت و ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەش تەرمەکە سوتێندراوە.

بەپێی زانیارییەکان تەرمی کچەکە لە پزیشکی دادی سلێمانییە و چاوەڕێ دەکرێت کەسوکاری یان کەسانێک کە خۆیان بە کەسی دەزانن بچن بۆ وەرگرتنەوەی.

لە هەمان کاتدا ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی ڕزگاری لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی بووە، لەلایەن چوار کرێکارەوە بە چەکوش کوژراوە و ئۆتۆمبیلەکەشی براوە.

سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هاوڵاتییەک بەناوی عوسمان حەمە سەعید، براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و ئاسەواری پیاکێشان بە سەرییەوە جێماوە و گیانی لە دەستداوە”.

کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە کوژراوە ئاشکرایدەکەن، “ئەو کەسەیان کاتێک سەرقاڵی سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوەی خانوویەکی برایەکی بووە لە گەڕەکی ڕزگاری، لەلایەن چەند کرێکارێکی عەرەبەوە لێدراوە و پاشان موبایلەکەیان شکاندووە و ئۆتۆمبیلەکەشیان دزیووە”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی وڵاتانی ئەندام لە جی 7

بابەتی دواتر

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share