شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لەپڕۆژەی ئەندەر پاسی فاروق بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی ئەندەر پاسی فاروق بەردەوامە و بە تەواوبوونی ئاسانكاریی هاتوچۆی ناوشار بە ئاراستەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و گەڕەكانی رۆژهەڵات دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیارانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رۆژانە كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامە و بەرەوپێشچوونی بەرچاوی پێوەدیارە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە تەواو بوونی پڕۆژەی ئەندەر پاسی فاروق ئاسانكاریی هاتوچۆی ناوشار بە ئاراستەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و گەڕەكەكانی رۆژهەڵات دەكات.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سۆرانەوە

بابەتی دواتر

كریملن: نازانین سەرۆكی ڤاگنەر لە كوێیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share