عەلی حەمەساڵح: دۆخی تەندروستیی شێروان شێروانی باش نییە

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، سەردانی شێروان شێروانیی کردووە و دۆخی تەندروستیی باش نییە.

عەلی حەمەساڵح و کاوە شێخ عەلی، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ لای شێروان شێروانی بڵاویانکردەوە، ماوەی پێنج ساڵە ئەو ڕۆژنامەنووسە بە ناڕەوا لە زیندانە و سێ ساڵی دیکەش لە ماوەی سزاکەی ماوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، شێروان شێروانی حەوت ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستیی باش نییە.

بە وتەی عەلی حەمەساڵح و کاوە شێخ عەلی، شێروان شێروانی لە زیندانەوە داوایکردووە ئەو ماوەی زیندانیکردنەی کە ماوە، بۆی بگوازرێتەوە بۆ چاکسازیی سلێمانی و هاوکات مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی پێبدرێت بەپێی یاسا وەک زیندانییانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا: هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران نەكراوە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت،حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران…
Total
0
Share