یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک کەس کە یەکگرتوو نەماون خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات دەکەن.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکگرتوودا هاتوو، “ماوەیەكە كەسانێك كە یەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتووە و هیچ پابەندییەكیان بە یەكگرتووەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوە و خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێپەروا پێشوازییان لێئەكەن.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئێمە لەم وێستگەیەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنووسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاوڕێ و هاوبیر بووین و لە ماڵی یەكگرتوودا بوونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری و حیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەڕێت”.

ئەنجومەنەکەی یەکگرتوو وتوشیەتی، “ڕكابەر و دۆستانی یەكگرتوو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانڕەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەڵەتێ و دڵقایمتر دەبێت”.

ڕاگەیەندراوەكەی یەكگرتوو لەكاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە هەبوو ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، كە كادیرێكی باڵای یەكگرتوو بوو و لەسەر پشكی حزبەكە ئەو پۆستەی وەرگرتبوو، پەیوەندیی بە پارتییەوە كردبێت.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش كادیرێكی دیكەی یەكگرتوو لە سلێمانی، بەناوی نەزاكەت حەمەسەعید، پەیوەندیكردنی بە پارتییەوە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: سزای هەشت نانەواخانەماندا کە نانیان گران بە هاوڵاتییان دەفرۆشت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی هەرزاننەکردنی نرخی نانەوە هەشت نانەواخانە سزادران و ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دادەخرێن. لیژنەی نانەواخانەکانی سەر…
Total
0
Share