لیزا فەلەكەدین: كاری بانكە حكومییەكان سنووردارە و پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە

لیزا فەلەكەدین ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی دیوانی چاودێریی دارایی، میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی بانكە بازرگانییەكان پێنج هەزار و 508 فەرمانبەرە كە بەسەر 93 بانكدا دابەشبوون و بێگومان ئەم ژمارەیە زۆرە و بارگرانیی دارایی بۆ سەر گەنجينەی گشتی دروستكردووە.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە،”كاری بانكە حكومییەكان سنووردارە و تەنها لە دابەشكردنی مووچە و چەند كارێكی دیكە چڕبووەتەوە لە ڕاپەراندنی ئەركە كارگێری و داراییەكانیان پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، كاراكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان لە ڕێگەی بە ئەلیكترۆنیكردنەوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێكخستنەوەی میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی بانكەكان، بۆ ئەم مەبەستە وەكو یەكەم هەنگاو پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابوری پڕۆژەیاسایەك ئامادەبكات بێگومان بە ڕەچاوكردنی مەرج و ڕێكارە پێویستەكان كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە دەردەچێت و دواتر ئاراستەی پەرلەمانی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە. د. نەرمین…
Total
0
Share