زیاد جەبار: بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندیی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی دەدەنە هاوڵاتییان و دامەزراوەكان، بەڵام لە بازاڕی ڕەشدا نرخەكەی بە بەراورد بە نرخی فەرمی زیاترە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یاسای بودجە جێبەجێبكرێت، بودجەی تەرخانكراو بۆ وەزارەت و پڕۆژەكان خەرجدەكرێت و بەوەش جووڵەیەك دەخاتە بازاڕەكانەوە و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە بەر لە جەژن بڵاودەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی چێشتخانەیەکەوە لە چین زیاتر لە 30 کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
Total
0
Share