ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پیاوەی لە شاری هەولێر هاوسەرەکەی کوشت خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر هێرشیکردووەتە سەرماڵی خەزورانی و بە چەکی جۆری کلاشنکۆف دەستڕێژی گوللەی کردووە، لە ئەنجامدا هاوسەرەکەی بە ناوی ئەڤین کوژراوە و خوشکی هاوسەرەکەی بە ناوی پەیمان بە سەختی برینداربووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی)خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کردووە، ئەو تۆمەتبارەی کە چەکەکەی بە تۆمەتبار(هە، ڕ ) داوە بە ناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە”.