ماتۆرسوارێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەلار-ناحیەی رزگاری لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و و ماتۆرسكیلێكی سێ تایەدا سەرنشینی ماتۆرسكیلەكە گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە لەسەر رێگای كەلار- ناحیەی رزگاری رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری تۆیۆتا و ماتۆرسكیلێكی سێ تایەدا روویدا لە ئەنجامدا سەرنشینی ماتۆرسكیلەكە كە لەدایكبووی ساڵی 1967بووە كە دانیشتووی ناحیەی رزگاری بووە و گیانیلەدەستدا و كوڕەكەشی كە شۆفێری ماتۆرسكیلەكەی لێخوڕیبوو برینداربوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا لە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24 ی هاتووچۆ بەندكراوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

یەكەم وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە یاریگای یاریی كۆتایی مۆندیال ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share