کۆنسێرتێکى میوزیک لە سلێمانى هەڵوەشایەوە

شارى سلێمانى

بەهۆى بارگرژییەکانى بەیانیی ئەمڕۆى نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆنسێرتێکى میوزیک لە سلێمانى هەڵوەشایەوە.

ئەنستیتیویەتی فەڕەنسی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێن، بەهۆی ئەو بارگرژیی و رەوشەی لە ناوچەکەدا دروستبووە، ئەو کۆنسێرتە هاوبەشەی بڕیاربوو ئێوارەى ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی میوزیکەوە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئیسرائیل زنجیریەک هێرشى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت
مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو 5/10 مۆڵەت دەدەن بە حكومەت كە بكرێنە مامۆستای گرێبەست، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share