(ڤیدیۆ) ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی “نەیشن لیگ”ی بردەوە

ئەمشەو یەکشەممە، یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “نەیشن لیگ” لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کرواتیا ئەنجامدرا، بە لێدانی یەکلاکەرەوە ئیسپانیا ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریگای فاینۆرد لە هۆڵەندا یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “نەیشن لیگ” لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کرواتیا ئەنجامدرا.

یارییەکە لە کاتی یاساییدا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە کاتە زیادکراوەکانیشدا هیچکام لە دوو هەڵبژاردەکە سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ، سەرەڕای ئەوەی ماتادۆرەکانی ئیسپانیا توانیان ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەن و چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵ بڕەخسێنن.

لە کۆتاییدا و بە لێدانی یەکلاکەرەوە (پەناڵتی)، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی (5-4) بردنەوەی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی “نەیشن لیگ”ی بەرزکردەوە.

ماوەی (13) ساڵە ماتادۆرەکانی ئیسپانیا لە کێبڕکێی ناسناوە نێودەوڵەتییەکان دوورکەوتوونەتەوە، یەکەمجارە نەوەی نوێی ئیسپانیا ناسناوێکی گەورەی ئەوروپی دەچنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به ‌فه‌رمی.. مانچسته‌ر و کریستیانۆ گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

یانه‌ی مانچستەر یونایتد و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگالی به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. گرێبەستەکەی “دۆن کریستیانۆ” لە…
Total
0
Share